ڤیدیۆ.. خوشکی ڕۆناڵدۆ بە شێوەیەكی جیاواز گاڵتە بە مێسی دەکات

06:36 - 25/06/2022

7292جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئێلما ئاڤێرۆ، خوشکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیی “ئینستاگرام”، گاڵتە بە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینیی دەکات.

دوێنێ 24ی حوزەیران یادی سی و پێنج ساڵەی لەدایکبونی مێسی بو، بەڵام ئاڤێرۆ گاڵتە بە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دەکات و ڤیدیۆیەكی بەراوردكاری بە ڕۆناڵدۆی برای دادەنێت.

خوشکەکەی رۆناڵدۆ لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە گاڵتە بە میسی دەکات لە یارییەکدا کاتێک بە هەڵە تۆپەکەی ئاڕاستەی گۆڵ دەكات و ناتوانێت گۆڵ تۆمار بكات.

وە نەک هەر ئەوە، وەک ڤیدیۆکە ئەم لێدانە بەراورد دەکات لەگەڵ ئەو گۆڵەی کە ئەستێرەی پورتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، بەرانبەر یۆڤانتۆس لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2018 تۆماری کرد.

رۆناڵدۆ و مێسی لە ماوەی ساڵانی رابردودا چونەتە نێو رکابەرییەکی توندەوە بۆ باشترینەکانی جیهانی تۆپی پێ دوای ئەوەی چەندین نازناوی تاکەکەسی و كۆمەڵیان بەدەستهێناوە.