ڕۆژنامەیەكی ئیتاڵی: گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ ڕۆما هێشتا ئەگەرێكی بەهێزە

07:04 - 23/06/2022

5404جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی لیگۆی ئیتاڵی پشتڕاستی کردەوە کە گریمانەکانی گواستنەوەی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە مانچستەر یونایتدەوە بۆ ڕۆما هێشتا لە کارتەکاندا ماوە.

ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردوە کە گرەوی گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ لە یونایتدەوە بۆ ڕۆما لە نێو یاریگەکان لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە 18 بۆ 4 پلە دابەزیوە، و دواتر ئەم گریمانەیە بە تەواوی سڕاوەتەوە، بەو پێیەی چیتر بەردەست نەبوە کەس گرەو لەسەر بکات، و ئەم کەمبونەوەیە بەو مانایەیە کە گریمانەکە ئامادەیە.

پێشتر چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی پشتڕاستیان كردبوەوە كە پەیوەندی لەگەڵ رۆما و رۆناڵدۆ هەیە بۆ ئەوەی هەوڵی هێنانی ئەو یاریزانە بۆ پایتەختی ئیتاڵیا بدەن.

لە لایەكی دیكەوە دەنگۆی گەڕانەوەی ئەو یاریزانە هەیە بۆ یانەی یۆڤانتۆس، چونكە رۆناڵدۆ نایەوێت لە یانەیەكدا یاریی بكات كە لە چامپیۆنز لیدا نەبێت.

نیشانەکردن

#کریستیانۆ