سوارێز بۆ بەرشەلۆنە: ناتوانم زۆر چاوەڕێ بکەم

06:22 - 23/06/2022

5142جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانیا، لویس سوارێزی یاریزانی ئۆرۆگوایی وەڵامی ئەو داوایەی بەرشەلۆنە دەداتەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانە لە هاوینی ئەمساڵدا.

سوارێز ئاتلەتیکۆ مەدریدی بەجێهێشت، دوای دو وەرز لە درێسی رۆخی بلانکۆس، ئێستا یاریزانێکی ئازادە.

لەم ڕوەوە ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی ئاشکرای کردوە هەر کە بەرشەلۆنە زانی کە سوارێز ئەتلەتی جێدەهێڵێت، پەیوەندییان پێوە کروە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتو بگەڕێتەوە یانەكەیان، بەڵام پێیان وتوە کە دەبێت چاوەڕێ بکات تا مانگی ئابی داهاتو، چونکە ئێستا ئەولەویەت بۆ گواستنەوەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونشنە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، سوارێز لە بەرشەلۆنە چاوی بە هاوکارەکانی پێشوی کەوتوە، هەروەها ئەو پێشنیارەی یانە کەتەلۆنییەکەی بەرز نرخاندوە، بەڵام ڕون بوەتەوە کە لە ئێستادا ئۆفەری دیکەی هەیە.

سوارێز پێشتر ئۆفەری لە یانەی سیڤیلیا و ڤیاریال و ڕیڤەر پلێتی ئەرژەنتینی پێگەیشتوە، بۆیە بە ئیدارەی بەرشەلۆنەی ڕاگەیاندوە کە ناتوانێت زۆر چاوەڕێ بکات.

نیشانەکردن

#بەرشلۆنە