ماتیۆس: دۆرتمۆند ئامادەی جەنگە لەگەڵ بایرن میونشن

04:47 - 23/06/2022

3420جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لۆتار ماتیۆس، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و بایرن میونشن ئاشکرایکرد، بۆروسیا دۆرتمۆند دەتوانێت وەرزی داهاتو رکابەری لەگەڵ بایرن میونشن بکات، دوای ئەو گرێبەستانەی کە لەم هاوینەدا کۆتایی پێهێنا.

دۆرتمۆند ئامادەکاری دەکات بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ لە چەند کاتژمێری داهاتودا، ئەویش بە گواستنەوەی سێباستیان هالەری هێرشبەری یانەی ئەیاکس ئەمستردام.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "سکای سپۆرت ئەڵمانیا" پرسیاری لە ماتیۆس کرد کە ئایا گرێبەستی هالەر دەبێتە هۆكارێكی باش بۆ ئەوەی دۆرتمۆند بتوانێت لە وەرزی داهاتو بایرن میونشن بێزار بكات، ئەویش وەڵامی دایەوە وتی: "ئەوە تەنها پەیوەندی بەوەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە هەمو گرێبەستەکانەوەیە".

وە ئاماژەی بەوەشکردوە، گرێبەستی بەهێزیان واژۆکردوە وەک گواستنەوەی نیکلاس سولێ و نیکۆ شلوتەربێک کە هەردوکیان یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکەن جگە لە ساڵح ئۆزجان.

ماتۆس ستایشی ئه‌و كارانه‌ی كرد كه‌ دۆرتمۆند له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌دا ئه‌نجامی داوه‌، نه‌ك ته‌نها له‌ ئاستی یاریزانه‌كاندا، به‌ڵكو هه‌ندێك گۆڕانكاری له‌ پێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و ته‌كنیكی كردوه‌.