ناکۆکییەک لە نێوان چاڤی و یاریزانانی یانەكەیدا دروست بوە

07:03 - 20/06/2022

6587جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی ئەو یارییە دۆستانەیەی کە تیپەکە لە ئوسترالیا بەرانبەر ئەستێرەکانی خولی ناوخۆیی ئەو وڵاتە ئەنجامیدا، لەگەڵ بەشێک لە یاریزانەکانی توشی ناکۆکی بوە.

بەرشەلۆنە گەشتی بۆ ئوسترالیا کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە دۆستانەیە لە 25ی ئایاردا، تەنها چەند ڕۆژێک دوای کۆتاییهاتنی وەرزی ڕابردو، کاتێک یارییەکە بە بردنەوەی تیمی کەتەلۆنی (3-2) کۆتایی هات.

بەپێی هەواڵێكی رادیۆی فەرەنسی "مۆنتی کارلۆ"، یاریزانانی بەرشەلۆنە رەخنەیان گرتوە لە چونیان بۆ ئوسترالیا بۆ ئەنجامدانی یارییەکە، راستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە.

بەڵام چاڤی لە ژوری جلگۆڕین چاوی بە یاریزانەکان کەوت، و پێی وتن: "ئێستا... ئەگەر لە ئەکاونتەکەتەوە 5 ملیۆن یۆرۆ لەسەر مێزەکە دابنێن، من وەریدەگرم و دەیدەم بە سەرۆک و ناچینە ئوسترالیا".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بلاوگرانا 5 ملیۆن یۆرۆی وەرگرتوە، لە بەرانبەر یاریکردنی ئەم یارییەدا، ئەم بڕە پارەیە بەشداری کردوە لە پێدانی مووچەی تیپەکە.