ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنە نزیكە لە رۆیشتن

06:57 - 20/06/2022

6894جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پێدەچێت داهاتوی فرێنکی دی یۆنگی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ نزیک بێتەوە لە رۆیشتن، چونکە هەنگاوێک ماوە بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا بچێتە یانەی مانچستەر یونایتد.

بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ"، یانەی بەرشەلۆنە كراوەیە بۆ فرۆشتنی دی یۆنگ لە ئەگەری پێشكەشكردنی ئۆفەرەكان لە نێوان 80 بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ، ئەوەش بەهۆی ئەو قەیرانە ئابورییەی كە تیپەكە توشی بوە.

چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە لاوە هۆڵەندییە، چونکە بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی وەک جێگرەوەی ئەو یاریزانە دەستنیشانکراوە.

رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئێستا ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌ له‌ ده‌ستی دی یۆنگدایه‌، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بچێته‌ ئۆڵدترافۆرد و جارێكی دیكە كار له‌گه‌ڵ ئیریك تێن هاگی راهێنه‌ر كار بكاته‌وه‌.