چەند راستییەک دەربارەی پایسکل

05:41 - 18/06/2022

5502جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ساڵانە لە جیهاندا رۆژێك بۆ پایسكیلسواری دانراوە و لە سەرانسەری جیهاندا یادی دەكرێتەوە، ئەمەش لە پێناو ئەوەدایە كە زۆرترین خەڵك لە جیهاندا بەكارهێنانی پایسكیل بكەنە كلتۆرێك، لە پێناو پاك ڕاگرتنی ژینگەی جیهان.

لێرەشدا چەند راستییەک دەربارەی پایسکل بزانە

یەكەم.. ساڵانە زیاتر لە 100 ملیۆن پایسکل دروستدەکرێت.

دوەم.. یەکەم پایسکل کە لە ساڵی 1868 لە پاریس فرۆشرا کێشی 80 کیلۆ بو.

سێیەم.. دوای زیاتر لە 100 ساڵ، وڵاتی چین بو بە یەکەم دەوڵەت کە پایسکلی هێنایە وڵاتەکەوە.

چوارەم.. لە وڵاتی هۆڵەندا، بۆ هەر هەشت منداڵێک حەوتیان خاوەنی پایسکلن.

پێنجەم.. بەکارهێنانی پایسکل بە باشترین رێگە دادەنرێت بە کەمکردنەوەی جەڵدە و نەخۆشیەکانی دڵ.

شەشەم.. یەکەم پایسکلی تایبەت بە شاخەوانی لەساڵی 1977 دروستکرا.

حەوتەم.. لە 10% هاوڵاتیانی نیویۆرک بە پایسکل دەچنە سەر کارەکانیان .

هەشتەم.. لە 40% گەشتە ناوخۆییەکانی ئەمستردام بە پایسکل ئەنجامدەدرێت .

نۆیەم.. دیزاینی ویلی پایسکل لەلایەن ئاسنگەرێکی سکۆتلەندیەوە ئەنجام دراوە.

دەیەم.. پایسکل لە سەرەتادا ناوی ڤێلۆسەپیز بو.

نیشانەکردن

#جیهان