رۆناڵدۆ جوانترین گۆڵ و پڕبەهاترین نازناوی ژیانی وەرزی ئاشكرادەكات

05:12 - 18/06/2022

10524جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد جوانترین گۆڵی ژیانی وەرزشی ئاشكرادەكات و باسی لەگرانترین نازناوی ژیانی پیشەگەری خۆی كرد.

ڕۆناڵدۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ لایڤسکۆر لە یوتوب، کاتێک پرسیاری لێکرا لە بارەی باشترین یارریی لە ژیانی وەرزشیدا وتی "دەستپێکردنی یۆرۆی 2016 بۆ من باش بو، بەڵام خەمبار بوم بەهۆی پێکانم لە یاریی کۆتایی بەرانبەر فەرەنسا".

"لەکۆتایی یارییەکەدا لە خۆشیدا دەگریام، لەکاتی یارییەکەدا سێ هەستی جیاوازم هەبو، بەڵام هەستی کۆتایی یارییەکە باوەڕ پێ نەكرابو، ڕەنگە ئەوە گرنگترین نازناو بێت کە لەپیشەکەمدا بردومەتەوە".

لە وەڵامی پرسیاری باشترین و جوانترین گۆڵ لە ژیانی وەرزشیدا ڕۆناڵدۆ وتی : " دەزانی، من لە پیشەکەمدا گۆڵێكی زۆرم تۆمار کردوە، شەرمە من تەنها یەكێكیان دیاریی بكەم". 

پاشان وتی: "بەداخەوە، بەڵام دەبێت ئەوە بەبیر بهێنمەوە کە گۆڵە پەسەندەکەم بەرانبەر بە یانەی یۆڤانتۆس و لەبەردەم هاوڕێی ئازیزم جیانلویجی بوفۆن لە چامپیۆنز لیگ تۆمار کرا، دەتوانم بڵێم باشترین گۆڵە کە من لە ژیانمدا تۆمارم كردوە".