کارڤاخال نهێنییەکی گەورە لەسەر یاریەكی كۆتایی چامپیۆنز لیگ ئاشکرادەکات

04:57 - 18/06/2022

16235جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دانی کارڤاخالی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرایکرد کە ئەگەر ئەو تۆپەی مۆدریچ بۆ ئەو بهاتایە گۆڵی تۆمار نەدەکرد، چونکە بە تەواوی هەستی بە ماندوبون كردوە و توانای جولە كردنی نەماوە لە یاریگادا.

دانی کارڤاخالی ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرایدەکات کە بۆ یەکەمجارە ئەو نهێنییە لە دڵی دەهێنێتە دەرەوەو باس لە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای 2014 دەکات، کاتێک بەرانبەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەئەنجامی 4-1 براوەبون و جامەکەیان بۆ جاری یانزەیەم لە مێژوی یانەكە بەرزکردەوە.

کارڤاخال دەڵێت ئەو یارییە بۆ ئێمە و هاندەرانیش وەک جادویەک وابو، کاتێک رامۆس چەند چرکەیەک پێش فیکەی کۆتایی، گۆڵی یەکسانبونەوەی تۆمارکردەوە.

دانی ئاشکرای دەکات گەر بێت و ئەو تۆپەی لۆکا مۆدریچ ئاراستەی کرد بۆ ئەم بوایە نەیدەتوانی گۆڵ تۆماربکات، چونکە زۆر ماندو ببو.