خەندان سپۆرت
رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا حەماسەتی خۆی بۆ داهاتو دەربڕی، دوای ئەوەی دەرفەتی بە ژمارەیەك یاریزانی لاوی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا داوە.
ئیتاڵیا لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەردا بە مەقدۆنیای باکور دۆڕا، بۆ ئەوەی بۆ دوەم جار لەسەریەک بەشداری مۆندیال نەکات، بەو پێیەی بەشداری لە مۆندیالی ڕوسیاش نەکرد.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوای بردنەوەی نازناوی یۆرۆی 2020 قۆناغێکی پڕ لە ئاڵۆزی بەسەردا هات، زۆرێک لە ڕاهێنەرانی یانەکانی ئیتاڵیا داوایان کرد دەرفەت بدەن بە یاریزانە لاوەکان گەشە بکەن.
وە مانچینی بڕیاریدا هەلێک بدات بە زۆرێک لە یاریزانە لاوەکان دوای ئەوەی سەرەتای ئەم مانگە لە جامی فینالێسیما لە یاریگای وێمبڵی ئازۆری بە ئەرجەنتین دۆڕا.
مانچینی داڤیدی فراتیسی و فێدریکۆ گاتی و جیانلوکا سکاماکا و کۆمەڵێک ڕوخساری دیکەی گەنجی هەڵبژارد، لە میانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپادا کە ئیتاڵیا دو جار یەکسان بو وە جارێکیش سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئیتاڵیا لە پێشەنگی گروپی Cی ئاستی یەکەمەوەیە کە ئەڵمانیا و ئینگلتەرا و هەنگاریا لەخۆدەگرێت و ڕۆژی سێشەممەش ئازوری لەگەڵ ئامێرەكانی ئەڵمانیا یاریی دەكات.
مانچینی وتی: هەندێک کوڕم بینیوە کە داهاتویەکی گەورەیان لە پێشە، ئاستەکە لە هەڵبژاردەی نیشتمانیدا زۆر بەرزە، پێموایە کوڕەکان پێویستیان بەو دەرفەتە هەیە بۆ یاریکردن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکەم جار کە ڕێگەیان پێدام بەشداری لە تیپی یەکەمدا بکەم لە ساڵی 1981 بو، لە خولی ئیتاڵیا نەبو، بەڵکو لە سەرەتای ساڵدا لە پاڵەوانێتییەکدا بو.
ئاماژهی بهوهشكرد: لهگهڵ یهكهم تۆپ كه بۆمیان تێپهڕاند، پێم بهرز كردهوه و تۆپهكهم تێپهڕاند، بۆ یاریزانێكی گهنج كارێكی ئاسان نییه، دهبێت بڕوات ههبێت و رێگهیان پێبدهیت یاری بكهن".
مانچینی وتی: دەکرێت شتێکی گرنگ بێت، دەتوانم لە نزیکەوە بیانناسم، چاودێریکردنی ئەم کوڕانە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەرفەتی ئەوەی پێداین تێبگەین کە ڕەنگە کێ زیاتر ئامادەبێت.