خەندان سپۆرت
لە میانەی یارییەكانی نەیشنس لیگ و لە ركابەرییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكان هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاریگەی خۆیدا دۆڕا و دانیماركیش سەركەوتنێكی گرنگی دیكەی تۆماركرد.
لە ركابەرییەكانی كۆمەڵەی ئەی هەلبژاردەی فەرەنسا لە یاریگەی خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی كرواتیای كردو یارییەكەشیان بە ئەنجامی 1-0 گۆڵ پێ دۆراند، تاكە گۆڵی یارییەكەش لوكا مۆدریچ لە خولەكی 5 یارییەكەدا تۆماریكرد.
لە یارییەكی دیكەدا هەڵبژاردەی دانیمارك بە دو گۆڵی بێ وەڵام لە نەمسای بردەوە، گۆڵەكانی یارییەكەش جۆناسان ویند و ئۆڵسن تۆماریان كرد.