خەندان سپۆرت
مانوێل نۆیەر کاپتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا پێش ڕوبەڕوبونەوەی ئیتاڵیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لێدوان دەدات.
نۆیەر سەبارەت بە ئەگەری بردنەوەی ئیتاڵیا وتی: "ئەگەر 3 خاڵ بەدەست بهێنین و لە تیپێکی گەورە ببەینەوە، کۆتایییەکی نایاب دەبێت بۆ ئەم وەرزە، کەمێک زیاتر چاوەڕێمان کردوە".
نۆیەر دەشڵێت: "لە پاڵەوانێتی خولی ئیتاڵیا پێشتر دو تیپ هەبون کە خولەکەیان بردەوە، ئێستا ئەوە گۆڕاوە و رکابەری زیاتریش هەیە، لە ئەڵمانیاش دو رکابەری بۆ نازناوەکە هەیە و ئەوانیش دۆرتمۆند و بایرنن".
مانوێل نۆیەر سەبارەت بە دۆنارۆما وتی: "زۆر گۆڵپارێز هەن کە لە ئاستێکی زۆر بەرزدا یاری دەکەن، تەنانەت لێرەش لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا".
بڕیارە سبەینێ لە گەڕی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی نەیشنس لیگ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەسەر یاریگەی بەرانبەر ئیتاڵی پێشەنگی كۆمەڵەكە یاریی بكات.