خەندان سپۆرت
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە گەڕی چوارەمی قۆناغی یەکەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئامادەنەبونی 3 یاریزانی لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەڵمانیا ڕاگەیاند.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پشتڕاستی کردەوە کە ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی یاریزانی یانەی میلان و تۆماس پۆبیگا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تۆرینۆ کە بە خواستن چوەتە رۆسۆنێری، بەهۆی پێكانەوە کەمپی ئازۆری بەجێدەهێڵن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، فلۆرێنزی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و پۆبیگاش دەگەڕێتەوە یانەکەی بۆ چارەسەرکردن.
ساندرۆ تۆنالی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی میلان دوای وەرگرتنی کارتی زەردی دوەم لە کەمپی هەڵبژاردەكەی دورخرایەوە و بەو پێیەش بەهۆی سڕکردنەوە لە یارییەکەی بەرانبەر ئەڵمانیا بەشداری ناکات.
ئیتاڵیا بە 5 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی Cی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دێت، دوای ئەویش هەنگاریا بە 4 خاڵ دێت، دواتر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە 3 خاڵ، ئینگلتەراش بە دو خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.