پۆگبا بە نهێنی كارێكی ئەنجام داوە

05:59 - 08/06/2022

8459جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پۆڵ پۆگبا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی فەرەنسی، لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا، پشکنینی پزیشکی بۆ یۆڤانتۆس ئەنجامدرا، کە بەخۆڕایی دەچێتە ئەو یانەیە.

پۆگبا پێشتر بە نهێنی لە یۆڤانتۆس پشكنینی پزیشكی بۆ كراوە، یاخود لانیكەم بۆ بەشی یەكەم پشكنینی پزیشكی كردوە.

راپۆرته‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ پۆگبا بۆندێكی سێ ساڵ واژۆ ده‌كات و بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌رزی چواره‌م هه‌یه‌ و سه‌ره‌ڕای پاداشته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ئه‌نجامه‌كانیش موچه‌ی ساڵانه‌ی 8 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێستا پۆگبا کار لەسەر گەڕاندنەوەی کەلوپەلەکانی دەکات بۆ تۆرینۆ و پەیوەندی بە زۆرێک لەو هاوڕێیانەوە دەکات کە لە یەکەم جاردا لە یۆڤانتۆس کاتەکانی لەگەڵدا بەسەر بردوە.

نیشانەکردن

#یۆڤانتۆس