خەندان سپۆرت
لە میانەی یاریەیكانی پاڵەوانێتی نەیشنس لیگ و لە كۆمەڵەی مەرگدا ئیتاڵیا سەركەوتنی تۆماركرد و ئینگلتەرا و ئەڵمانیاش بەرانبەر بون.
ئیتاڵیا لە یاریگەی خۆیدا میوانداری هەنگاریای كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لێبردەوە، گۆڵەكانی ئیتاڵیا بارێل و پیلیگرینی تۆماریان كرد و تاكە گۆڵەكەی هەنگاریاش مانشینی بە هەڵە لە خۆیانی تۆماركرد.
لە هەمان كۆمەڵە و لە یارییەكی دیكەدا ئەڵمانیا میوانداری ئینگلتەرای كرد و یارییەكەشیان بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ كۆتایی هات، هوفمان گۆڵی پێشكەوتنی بۆ ئەڵمانیا تۆماركرد و هاری كەین لە خولەكی 88 ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
دوای ئەنجامدانی 2 جولە ئیتاڵیا بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی گرتوە.