هالاند: میلۆسێڤیچ سوكایەتی پێكردم

03:38 - 06/06/2022

6341جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئێرلینگ هالاند یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئاشكرایکردوە کە ئەلێکساندەر میلۆسێڤیچ لە یاریی نێوان سوید و نەرویجدا سوکایەتی پێکردوە.

هالاند لەو بارەییەوە وتی: سەرەتا بە کۆیلەی ناوبردم، بە دڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم نا، دوەمجار وتی قاچت دەشکێنم، دوای خولەک و نیو گۆڵێکم تۆمارکرد، ئەوەش بۆ من زۆر باش بو.

لە بەرانبەردا میلۆسێڤیچ ئەو سوکایەتیانەی ڕەتکردەوە و وتی: "من ئەوە ناڵێم، بێ ئەدەبییە ئەوەی دەیڵێت، چونکە من زمانی نەرویجی نازانم و ئەویش سویدی نازانێت، بۆیە نازانم چۆن دەبێت پەیوەندی بکەین، من لە یاریگادا بە ئینگلیزی قسە ناکەم، بۆیە کە ئەو شتەکانەی دەیڵێت من دەڵێم نەموتوە".

نیشانەکردن

#لێدوانی یاریزان