ڤیدیۆ.. پورتوگال بردییەوە و ئیسپانیاش بەرانبەر بو

10:14 - 06/06/2022

3834جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی پاڵەوانێتی نەیشن لیگ و لە ركابەرییەكانی كۆمەڵەی دوەمی ئاستی یەكەمی پاڵەوانێتیەكە، هەڵبژاردەی پورتوگال سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا و ئیسپانیاش كەوتە داوی یەكسانبونەوە.

 

هەڵبژاردەی پورتوگال لە یاریگەی خۆیدا میوانداری سویسرای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی 4-0 گۆڵ لێبردەوە، گۆڵەكانی یارییەكەش "ویلیام" كریستیانۆ 2 گۆڵ، كانسێلۆ" تۆماریان كرد، بەم بردنەوەیە دوای ئەنجامدانی دو یاریی پورتوگال بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەی خۆی گرتوە.

 

لە یارییەكی دیكەدا هەلبژاردەی كۆماری چیك لە یاریگەی خۆیدا میوانداری ئیسپانیای كرد و یاریەیكەشیان بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ كۆتایی هات، گۆڵەكانی ئیسپانیا گاڤی و مارتینێز تۆماریان كرد، گۆڵەكانی چیك بیشیك و كوشتا تۆماریان كرد، دوای دو یاریی ئیسپانیا بە كۆكردنەوەی 2 خاڵ ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەكەی گرتوە.