خەندان سپۆرت
ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا متمانەی خۆی بە بەهرەمەندە لاوەکان ئاشکرا کرد کە پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەوە دەکەن، دوای ئەوەی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لەگەڵ ئەڵمانیا یەکسانبون بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ.
لەمیانی لێدوانەکانیدا، فلۆرێنزی وتی: زۆر یاریزانی لاو هەبون بە بەراورد بەوانەی کە لە وێمبڵی یارییان کردوە، هەندێکیان باجی ئەو گرژییەیان داوە کە پەیوەندی بە یەکەم یارییەوە هەبوە، هەندێکی دیکەشیان وەک یاریزانی دێرین مامەڵەیان کردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە لە ئیتاڵیاوە دەستپێبکەین و یاریزانە لاوەکان بهێنینە پێشەوە ئەوانەی كە برسین بۆ بردنەوە.
فلۆرێنزی و جیانلویجی دۆنارۆما تاکە یاریزان بون کە بەشدارییان لەم یارییەدا کردوە، وە زیاتر لە 40 یاری نێودەوڵەتییان كردوە، 6 یاریزان لە یارییەكەدا بۆ یەکەمجار لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەشدارییان کردوە.