میلان دەیەوێت ئەستێرەیەك لە یانەكەی بهێڵێتەوە

03:39 - 05/06/2022

4667جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی میلان لە سەروبەندی بەهێزکردنی تیمەكەیدا دەیەوێت فیکایۆ تۆمۆری بەرگریکاری ئینگلتەرا بە گرێبەستێکی نوێ بۆ یانەكەی بگوازێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، گرێبەستەکەی ئێستای تۆمۆری لەگەڵ میلان لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەران لە ئەوروپا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پێگەی "تویتەر" نوسیویەتی "میلان گەیشتوەتە قۆناغێکی پێشکەوتوی دانوستانەکانی لەگەڵ فیکایۆ تۆمۆری سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی".

ئاماژەی بەوەشکردوە، چەند هەفتەیەکە دانوستانەکان بەردەوامن، گومانیش لە گەیشتن بە رێککەوتن نییە، بەو پێیەی تۆمۆری دەیەوێت بمێنێتەوە، میلانیش پابەندە بە یاریزانەکەوە... نوێکردنەوە پرسی کاتە.

تۆمۆری بۆ ماوەی 6 مانگ بە خواستن لەگەڵ یانەی میلان یاری کردبو، کە لە چێڵسیەوە هاتبو لە وەرزی 2020 بۆ 2021، كە مافی کڕینی یاریزانەكە 30 ملیۆن یۆرۆیە.

بەرپرسانی ڕۆسۆنێری لە هاوینی ڕابردودا لە گرێبەستەکەی تۆمۆریدا بڕگەی کڕینەوەی  یاریزانەكەیان چالاک کرد.

نیشانەکردن

#میلان