یانەیەكی گەورەی ئەوروپا دەیەوێت مۆرینیۆ بكاتە ڕاهێنەر

06:07 - 04/06/2022

5198جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئەوروپا ئاشكرایكردوە كە لە ئێستادا یەكێك لە یانە گەورەكانی فەرەنسا لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی و راهێنەری ئێستای یانەی رۆما لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی بیكەنە ڕاهێنەری یانەكەیان.

رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە كە خاوەنانی یانەی پاریس سان جێرمان چەند ئۆفەرێكی ناوازەیان خستوەتە بەردەم زینەدین زیدانی فەرەنسی بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری یانەكەیان، بەڵام ناوبراو رەتیكردوەتەوە ئەو ئەركە وەربگرێت.

وەك لیكیپ باسی لێوە دەكات زیدان نایەوێت ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی هیچ یانەیەك وەربگرێت و چاوی لەسەر ئەوەیە دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی مۆندیال ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، كە دیشامپ لە دوای مۆندیالەوە گرێبەستەكەی كۆتایی دێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەی ئاشكرا كردوە كە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان دوای ئەوەی بێ هیوا بون لە زیدان، لە ئێستادا لەگەڵ خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی رۆما لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەی پێ بسپێرن.