خەندان سپۆرت
یۆرگن کلۆپی راهێنەری ئەڵمانی لێدوانی لەسەر دۆڕاندنی تیپەکەی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دا، كاتێك شەوی رابردو بە گۆڵێک بەبێ وەڵام بە ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دۆڕا.
کلۆپ لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی فەرەنسی "لیكیپ" ئاماژەی پێکردوە وتی: "چۆن شیکاری شکستەکە دەکەیت؟ ئێمە بە یەکسانی کۆنترۆڵی تۆپەکەمان لە نێوان خۆماندا هاوبەش کرد.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "9 لێدانمان لەسەر گۆڵ هەبو و پێموایە تەنها جارێک لێدانیان هەبو بۆ نێو گۆڵی ئێمە، بەڵام توانیان گۆڵ تۆماربکەن، ئێمەش نەمانتوانی، ئەمەش بەڕونی ئاڕاستەی یارییەکەی گۆڕی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پیرۆزبایی لە ریاڵ مەدرید دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنەکەیان، بەتایبەتی گۆڵپارێزەکەی تیبۆ کۆرتوا، باشترین پیاوی یارییەکە بو، هەروەها راهێنەرەکەیان، کارلۆ ئەنچیلۆتی، ئێستا سەرکەوتوترین كەسە لەم پاڵەوانێتییەدا بە 4 نازناو".
"ئایا کۆمێنتێکتان هەیە لەسەر ڕوداوەکانی پێش یارییەکە؟
كلۆپ وتی: نەخێر .. دەزانم کە ئەندامانی خێزانەکەم کێشەیان هەیە لە چونە ناو یاریگەکە، پێش یارییەکە شتێکی نائاسایی ڕویدا، بەڵام زیاتر نازانم".
ئایا لیڤەرپوڵ کاریگەری لەسەر بوە بەهۆی پشت بەستنی یانەی ریاڵ مەدرید بە بەرگری نزم لە روبەڕوبونەوەکەدا؟
كلۆپ: من وا نازانم، چونکە ئێمە هێشتا هەلێکی زۆر دروست دەکەین، بەهەر حاڵ من رێز لە شێوازی یاریکردنیان دەگرم، ئەنجامەکە تەنها گرنگە شتێک لە تۆپی پێدا، و دەتوانیت بە شێوازی جیاواز بەدەستی بهێنیت".
لە کۆتاییدا وتی: پیرۆزباییم لە یاریزانەکانم کرد، و گوتم شانازییان پێوە دەکەم، ئێمە بە خاڵێک لە پریمەرلیگمان دۆڕاند (لە سەر حیسابی مانچستەر سیتی)، ئەم یارییە کۆتاییەشمان بە یەک گۆڵ دۆڕاند.