ئەنچیلۆتی: کاتێک بە بەرشەلۆنە دۆڕاین، بە پێرێزم وت لالیگا و چامپیۆنزلیگ دەبەینەوە

02:27 - 29/05/2022

3259جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لێدوانی-دا لەسەر بردنەوەی 14هەمین نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەی شاهانە.

ئەنچیلۆتی لە لێدوانێکدا کە تۆڕی "سکای سپۆرت"ی بەریتانی ئاماژەی پێکردوە وتی: "من نازناوەکەم بەدەستهێنا بەهۆی گۆڵەکەی ڤینیسیۆس و زنجیرەیەکی نایابی سەیڤەکانی تیبۆ کۆرتوا، دڵخۆشم .. بیر لە هیچی دیكە ناکەمەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "تەرکیزم لەسەر ئەوەیە کە بگەمە کۆتایی وەرزێکی سەخت، بەڵام شایستەیی بەهۆی دڵ و تەرکیز و ئەزمونی ئەم تیپە، پێموایە هەر بۆیە بردمانەوە.. ڤینیسیۆس گۆڵێکی تۆمارکرد، کۆرتوا پارێزگای لە گۆڵەكەی کرد.. ئەوە بو چۆن چیرۆکەکە کۆتایی هات".

وە راهێنەرەکەی ریاڵ مەدرید لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لیڤەرپوڵ بەهێز بو، بەڵام ئەگەر بە بەرگرییەکی بەرز روبەڕویان ببیتەوە و لە پشتتەوە شوێنیان پێبدەیت بۆ هێرشکردن، ئەوا زیانت پێدەگات، بۆیە بەرگریکاران کاری باشیان کرد بۆ داخستنی ئەو بۆشایانە".

ریاڵ مەدرید پاڵێوراو نەبو بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە؟
ئەنچیلۆتی: "بە ئاوڕدانەوە لە دواوە خەڵک دەیانوت سانت جێرمان بەدبەخت بو، چێڵسی بەدبەخت بو، مانچستەر سیتی بەدبەخت بو، بە کردەوە تاکە یاری لیڤەرپول بو کە خەڵک پێیان وابوو ئێمە لە هەمان یاریداین ئاستمان باشە تا ڕادەیەک".


لە درێژەی قسەکانیدا ئەو راهێنەرە وتی: "مامەڵەکردن لەگەڵ لیڤەرپوڵ ئاسانتر بو لەوانی دیكە، چونکە ئەوان ناسنامەیەکی زۆر ڕونیان هەبو کە یارمەتیدەرمان بو بۆ ئامادەکردنی ئەو شێوازەی کە کردمان، ئێمە ئەو ستراتیژەمان دەزانی کە بەرامبەریان جێبەجێ دەکرێت، نەک شوێنێکیان پێ بدرێت لە پشت هێڵی بەرگرییەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ره‌نگه‌ یاری تۆپی پێی جوانمان نه‌كردبێت، به‌ڵام بنیاتنانی یاریكردن له‌ پشته‌وه‌ بۆ پاڵنانی لیڤه‌رپول بۆ دروستكردنی فشار بیرۆکه‌یه‌كی زۆر باش نه‌بو، په‌نامان بۆ چه‌ند تۆپێكی درێژ برد، دواتریش له‌ گێمی دوه‌مدا تۆپه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی كۆنتڕۆڵ كرد كاتێك، فشارەکانیان لە نیوەی یاریگاکەدا کەمیکرد".

ئەنچیلۆتی وتیشی: "کاتێک 20ی ئازاری رابردو بەرانبەر بەرشەلۆنە دۆڕاین، پێرێزم دڵنیاکردەوە و پێم وت: "نیگەران مەبە، چامپیۆنزلیگ و خولی ئیسپانیا دەبەینەوە، پێم وابو ئەمە بەلێنێكی دروستە".

یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ کۆبونەوەکەی ئەنچیلۆتی پچڕاند و شتێکیان بە یەکتری وت، لەوبارەیەوە کارلۆ وتی: "وەرزی رابردو کاتێک لە ئێڤەرتۆن بوم دیارییەکی پێبەخشیم، ناتوانم پێتان بڵێم چییە، بەڵام هێشتا لای منە".