مەکمانامان: لیڤەرپوڵ لە ڕیاڵ مەدرید باشترە

03:16 - 28/05/2022

3692جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ستیڤ مەکمانمان، یاریزانی پێشوی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول، ئامادەی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێت لەنێوان هەردو یانە، کە بڕیارە ئێوارەی شەممە لە پاریس بەڕێوەبچێت، لە هەمان یاریگا کە گۆڵی بۆ یانەی شاهانە تۆمارکرد، لە ماوەی هەشتەمین نازناو بۆ یانەی مێرەنگی.

ماکمانامان پێیوایە لیڤەرپول پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوەكە، بەڵام هۆشداریدا لە مەترسییەکانی تیپەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی.

ماکمانامان وتی: بۆ من لیڤەرپوڵ پاڵێوراوە بۆ بردنەوە، چونکە تیپێکی گەورەیە کە وەرزێکی درەوشاوەی بەسەر برد، بەڵام لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەرگیز نازانیت چی دەكات.. بێ گومان هێزی خۆی لە چامپیۆنزلیگ بە سەرکەوتنی سەرسوڕهێنەر دەركەوتوە".

وە یاریزانە پێشوەکەی هەردو یانە باسی لە یادەوەری خۆی کرد لەگەڵ ڕیاڵ، كاتێك  نازناوی چامپیۆنزلیگیان لە ساڵی 2000 لەسەر حیسابی یانەی ڤالێنسیا (3-0) گۆڵ بەدەستهێنا و بۆ هەشتەمین جار لە مێژوی یانەكە كە یارییەكە لە (ستادیۆمی دو فرانس) بەرێوەچو، کە ئەمڕۆ میوانداری یاری کۆتایی دەکات و دەڵێت "بردنەوەی نازناوی هەشتەم (بۆ ڕیاڵ مەدرید). لێرەداو لەم یاریگەیەدا لەبیرنەکراو بو".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی ئەو ئەستێرە ئینگلیزیە وتی : گۆڵ تۆمارکردن لە یاری کۆتایی لەگەڵ ریاڵ مەدرید، یەکێکە لە جوانترین یادەوەرییەکان کە دەیهێڵمەوە، ساتگەلێکی نایابم لەگەڵ هەردو تیم بەسەر برد، ناتوانم لە یاری کۆتاییدا یەکێکیان هەڵبژێرم، دڵم لەنێوانیاندا دابەش بوە".

ماکمانامان وتیشی: "یاری کۆتایییەکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، لیڤەرپوڵ هەمو شتێکی دروستی کرد بۆ ئەوەی بگاتە ئێرە، ریاڵ مەدریدیش جیاوازییەکی گەورەی دروستکرد بە لێدانی سەرسوڕهێنەر لە ڕكابەرەكانی".

وە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پێموایە یارییەکی هاوشێوەی ڕوبەڕوبونەوەی کیێڤ دەبێت (کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ڕیاڵ و لیڤەرپول لە ساڵی 2018)، گۆڵ تۆمارکردن و یارییەکی زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت، هەرکەسێک باشترین بێت لە کۆتایدا سەردەکەوێت".