سەڵاح: کلۆپ هەندێک جار توڕەی دەکردم

01:38 - 28/05/2022

5444جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

محەممەد سەڵاحی میسری، ئەستێرەی لیڤەرپول، باسی لەوە کرد کە بۆچی هەندێک جار لە یۆرگن کلۆپی راهێنەر توڕە بوە.

سەڵاح لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی "لیڤەرپول ئیکۆ"ی بەریتانی تیشکی خستۆتە سەر، وتی: "ئەو ڕاهێنەرێکی گەورەیە بۆ هەمومان، هەروەها پەیوەندییەکی گەورەمان لەگەڵیدا هەیە، بۆیە پێموایە ڕۆڵێکی گەورەی لەگەڵ یانەکەدا هەبوە لە بردنەوەی نازناوەکان".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێموایە کلۆپ دەزانێت چۆن هەمو کەسێک لە تیپەکەدا دڵخۆش بکات، بەڵام هەندێک جار توڕەی دەکردم.. ئەو ئەوە دەزانێت!"

وە کاتێک پرسیاری لێکرا دەربارەی هۆکاری ئەوە، وتی: "چونکە پێی وتم کە ئاسایی نییە هەمو یارییەك بە تەواوی لە خولی نایابی ئینگلیزی یاری بکەیت، بەڵام من هەمیشە دەڵێم (سەیرکە.. ئەگەر توانیم چاک ببمەوە و هەمو شتێک بە باشی بەڕێوەچو، بۆچی نا؟) .. بەڵام من لە هەڵوێستەکەی تێدەگەم".

لە بارەی نائومێدی لە یاریی كۆتا قۆناغی پرێمەرلیگ؟ وتی:  دەتوانن ئەو دۆخە ببینن لەو وێنەیەدا کە هاوڕێکەم بۆی ناردبوم، کاتێک ئاهەنگم گێڕا بۆ گۆڵەکەم بەرانبەر وۆڵڤەرهامپتۆن، بە شێوەیەکی شێتانە ئاهەنگم گێڕا".

وە ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ئەوەی ئاهەنگم گێڕا، دەستبەجێ پرسیارم لە هاندەران کرد دەربارەی ئەنجامەکە (مان سیتی vs ئەستۆن ڤێلا)، ئەوانیش بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ 
 وەڵامیان دامەوە".

وە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پرسیارم لە هاندەران کرد، چونکە کاتێک چومە ناو یاریگاکە پرسیارم لە یاریزانەکانی پشت کورسی یەدەگ کرد دەربارەی ئەنجامەکە و گوتیان ئەستۆن ڤێلا بە ئەنجامی 2-0 پێشکەوتوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڤیلا لە رێگەی بردنەوەدا بو، پێم وابو رەنگە سیتی گۆڵێک یان دو گۆڵ تۆمار بکات، بۆیە گۆڵەکەم یارمەتیدەر دەبێت بۆ بردنەوەی خولەکە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: من ئاهەنگم دەگێڕا، چونکە خولەکەمان بردەوە، تا ئەو ساتەی کە ئەنجامەکەم لە هاندەران زانی، ئەوانیش بە ئەنجامی 3-2 بە مانچستەر سیتی پێیان وتم.

لە کۆتاییدا وتی: هەموان لە ژوری جلگۆڕین دوای یارییەکە زۆر نائومێد بون، بەڕاستی نائومێد بوم، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە و دەبێت قبوڵ بکەیت".