دوایین پەیامی کۆرتوا پێش یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ

01:25 - 28/05/2022

2029جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید پێش یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ پەیامێکی ئاراستەی هاندەرانی ریال مەدرید کرد.

ریاڵ مەدرید ئێوارەی ئەمرۆ لە پاریس روبەڕوی یانەی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە، یارییەكەش لە یاریگەی دو فەرەنس بەرێوە دەچێت.

کۆرتوا، لەڕێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە تۆڕی "ئینستاگرام"، وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە، و لەسەری نوسیویەتی: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە.. جۆش و خرۆشێکی زۆرە.. ئارەزویەکی زۆر، لە سەروی هەموشیانەوە مێژوی ئەم لۆگۆیە (ڕیاڵ مەدرید) بەرپرسیارێتی هەیە".

جێگای ئاماژەیە کە کۆرتوا جارێک بەشداری لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ کردوە، لە ساڵی 2014 لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید، کاتێک نازناوەکەیان بە مێرینگی دۆڕاند، بە ئەنجامی 1-4 گۆڵ.

یانەی ریاڵ مەدرید بەدوای چواردەهەمین نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەوروپادا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی پێشەنگی خۆی لە لیستی زۆرترین نازناودا بچەسپێنێت، لیڤەرپوڵیش دەیەوێت بگاتە جامی حەوتەم و خۆی لەگەڵ میلانی پلەی دوەم یەکسان بکاتەوە.