مێسی خاڵی لاوازی خۆی ئاشکرا دەکات

06:25 - 19/05/2022

10873جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی خاڵی لاوازی خۆی لەنێو یاریگادا ئاشکرادەکات و رایگەیاندوە دەبێت گەشەی زیاتر بەتواناکانی لەو بوارەدا بدات.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ مێسی وتویەتی: "نەمتوانیوە لە هەمو سێکتەرەکانی تۆپی پێدا یاریزانێکی بێ کەموکوڕی بم و هەست بەوە دەکەم لە لێدانەکانی پەناڵتیدا کەموکوڕیم هەیە و دەبێت گەشەی زیاتر بەخۆم بدەم کە پێموایە خاڵێکی لاوازەو دەبێت گرنگی زیاتری پێبدەم و کارم بۆ کردوە".

لە بەشێکی دیكەی قسەکانیدا لیۆ باسی لەوە کردوە کە لێدانە سزاکان و پەناڵتییەکان بەشێکی گەورەن لە تۆپی پێ و پێویستی بەوەیە کاری زیاتری بۆ بکات و ئەو خاڵە لاوازەی بەهێزتربکات.

مێسی وەک هەر یاریزانێکی دیكە لەنێو یاریگادا چەندینجار پەناڵتی و لێدانی سزای بۆ یانەکەی یان هەڵبژاردەکەی لەدەستداوە، بەڵام رایگەیاندوە کە دەبێت باشتربێت و راهێنانی زیاتری لەسەر بکات، بە تایبەت كە یاریزانەكە دواین دەرفەتی جامی جیهانی لەبەردەمە.