خەندان سپۆرت
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی خۆی دەدزێتەوە لە یاریكردنی باشترین یاریزان لە نێوان كیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند.
لە ئێستادا ئەم دو ئەستێرەیە ناویان لە جیهانی تۆپی پێ گەشاوەتەوە و زۆرێك لە چاودێران بە جێگرەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لیۆنێل مێسی دادەنێن.
لە بارەی دیاریكردنی باشترین یاریزان لە نێوان مباپێ و هالاند، رۆناڵدۆ بە "livescore" وت: زۆر قورسە لە نێوان ئەو دو یاریزانەدا باشترینان هەڵبژێریت".
ئەو ئەستێرە پورتوگالیە وتیشی: "لە ئێستادا زۆر یاریزانی لاو بونیان هەیە، بەڵام بەراستی ئەوەی مباپێ و هالاند پێشكەشی دەكەن تەواو جیاوازە، وەمن دڵنیام لەوەی كە داهاتویەكی گەش چاوەڕێی ئەو دو یاریزانە".