یاریزانێكی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری رۆیشتن دەدات

03:26 - 19/05/2022

9539جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا، ئەمرۆ پێنجشەممە ئاشكرایان كرد كە یاریزانێكی یانەی بلوگرانا لە پێناو یانەكەی بڕیاری رۆیشتنی داوە لە مێركاتۆی ئەم هاوینەدا.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردوە كە سامیۆل ئۆمتیتی یاریزانی فەرەنسی و بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریداوە، لە كۆتایی ئەم وەرزە ریزەكانی یانەكەی بە جێبهێێڵێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە ئۆمتیتی لە پێناو یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە بە شێوەی خواستن بێت یاخود بە گرێبەستێكی هەمیشەی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

مۆندۆ ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە ئەو یاریزانە بێهیوا بوە لەوەی بگەڕێتەوە پێكهاتەی سەرەكی یانەی بەرشەلۆنە، هەربۆیە دەیەوێت رو لە یانەیەك بكات كە بتوانێت لە پێكهاتەی سەرەكی بێت، بۆ ئەوەی بەشداری یارییەكانی مۆندیالی قەتەر بكات لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا.

نیشانەکردن

#بەرشلۆنە