رۆناڵدۆی دیاردە باسی ئەو یاریزانە دەكات كە زۆر بە توندی لێیداوە

05:57 - 18/05/2022

12545جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆناڵدۆی بەرازیلی و یاریزانی پێشوی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لاگازیتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی باسی لە ململانێی مێژوی نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرژەنیتن كرد.

رۆناڵدۆی دیاردە پێیوایە جێگەی داخە كە هەریەك لە یاریزانەكانی وەك دیل پیێرۆ، تۆتی، ماڵدینی، رائول و کارلۆس، لەو كاتەی یارییان دەكرد، تۆپی ئاڵتونیان پێنەدراوە، چونكە ئەو یاریزانانە شایستەی ئەوەبون تۆپی ئاڵتونی ببەنەوە.

رۆناڵدۆی بەرازیلی دەشڵێت " لە پێشتردا روبەروی هەریەكە لە زانێتی و باتیستوتا و دیگۆ سیمیۆنی بومەتەوە، بەڵام هیچیان هاوشێوەی ئایالا بە توندی و بە زەبرەوە لێیان نەداوم، بەڵام من رێزی لێدەگرم، چونكە هەوڵی راگرتنی منی داوە و بەردەوام رێزیان گرتوم و هەربۆیە منیش خۆشمویستون، چونكە ركابەری گەورە لە نێوان بەرازیل و ئەرژەنتین هەبوە، هاوشێوەی مێسی و كریستیانۆ هۆكاربوین بۆ ئەوەی بە بەهێزیی زیاتریەوە ركابەری یەكتری بكەین و یەكتر دەربخەین".

رۆناڵدۆ لە كۆتایدا وتیشی"ئەو کاتەی یاریم دەکرد بە هۆی ئەو پێکانەی کە توشم بو نزیکەی پێنج ساڵ لە تەمەنی وەرزشی من بە فیڕۆ رۆیشت و ئازارێکی زۆریشم بینی".