سوارێز نێهنییەک ئاشکرادەکات

05:11 - 18/05/2022

8436جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لویس سوارێزی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئاشکرایکردوە، کە شەش ساڵ بەر لە ئێستا لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی ڕازیكردوە بۆ ئەوەی ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە جێنەهێڵێت.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، سوارێز وتویەتی: "لە وەرزی 2016دا، مێسی بڕیاریدا ریزەکانی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، بەڵام گفتوگۆیەکی چڕم لەگەڵیدا ئەنجامداو، رێگەم لەو یاریزانە گرت رو لەهەر یانەیەکی دیکە بکات و لە بڕیارەكەی پاشگەزم كردەوە".

لە بەشێکی دیكەی قسەکانیدا ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە باسی لەوە کردوە، کە بەهۆی یاساکانی باج و دەرامەت لە ئیسپانیا، مێسی بڕیاریداوە لالیگا جێبهێڵێت و رو لە یانەی مانچستەر سیتی بکات.

سوارێز بۆ مۆندۆ وتویەتی: "ئەو كات بەمێسیم وت ئەگەر رو لە هەر یانەیەکی دیکەی بکەیت ناتوانیت ئاسودەبێت، بەراورد بە یانەی بەرشەلۆنە، چونکە لە بلاوگرانا دەتوانیت هەمو کارێک ئەنجام بدەیت و نازناوەکان بەرزبکەیتەوە".