هەواڵێكی خۆش بۆ ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی لیڤەرپوڵ

05:09 - 17/05/2022

11876جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت، پێش روبەڕوبونەوە چاوەڕوانکراوەكەی بەرانبەر لیڤەرپول، لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بەگوێرەی هەوالێكی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، دەیڤد ئالابا لەو پێکانە ماسولکەیەی کە لەم دواییانەدا توشی بووە چاکبوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆش بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ گروپەکە مەشقەکانی کردوە.

داڤید ئالاباى نەمسایى لە یاریى پێشکۆتایى چامپیۆنزلیگ بەرانبەر مانچستەر سیتی دوچاری پێكان هات و لەو كاتەوە تاوەكو ئێستا لە یارییەكانی یانەكەی دابڕاوە.

وە ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەنچیلۆتی دەتوانێت ئالابا بکاتە نێو پێكهاتەی  تیمەكەی بۆ روبەڕوبونەوەی ریاڵ بیتس كە هەینی داهاتو لە یاریگای بێرنابیۆ ڕوبەڕوی ئەو یانەیە دەبێتەوە لە ركابەرییەكانی دواین هەفتەی خولەكە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای چاکبونەوەی ئالابا، تاکە گومان بۆ ئەنچیلۆتی لە پێکهاتەکەدا بەرانبەر لیڤەرپول پشت بەستن بە رۆدریگۆ یان ڤالڤێردی دەبێت، رەنگە ئاستی خراپی میلیتاو لەم دواییانەدا دەرگایەک بۆ ناچۆ بکاتەوە بۆ ئەوەی لە دڵی هێڵی بەرگریدا یاری بکات.