زینەدین زیدان ئیرەیی بە هەردو رۆناڵدۆكە دەبات

04:54 - 12/05/2022

2927جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

زینەدین زیدانی راهێنەری پێشوی یانەی ریاڵ مەدرید كە ئێستا نزیكە لە وەرگرتنی ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەی پاریس سان جێرمان، ئیرەیی بەكریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیمای بەرازیلی دەبات.

لەلێدوانێكیدا لە بارەی هەردو رۆناڵدۆكەی تۆپی پێ-وە زیدان وتی: "وەك راهێنەر، كریستیانۆ باشترین گۆڵكارە لەلام، روینەداوە لەگەڵیدا یاریی بكەم، بەڵام بەرانبەری یاریم كردوە، ئەو ژمارەكانی سەرسوڕهێنەرن".

زیزۆ وتیشی: "چانسم هەبو بەوەی لەگەڵ رۆناڵدۆی بەرازیلی یاریم كرد، ئەویش یاریزانێكی نمونەیی بو، من ئیرەی بەهەردو رۆناڵدۆكە دەبەم، چونكە هاوشێوەی ئەوان گۆڵی زۆرم تۆمار نەكردوە، ئەوان دو یاریزانی زۆر نایابن".

لە كۆتایدا ئەو راهێنەرە فەرەنسییە وتی "بە رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید، هەموان قورسای و توانای ئەو یاریزانەمان بینی كە چ كاریگەرییەكی بەسەر یانەكەوە هەبو".

نیشانەکردن

#زێدان