چێڵسی كارئاسانی بۆ بەرشەلۆنە دەكات

03:43 - 12/05/2022

3451جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

چێڵسی لە ڕۆژی چوارشەممە لە هەفتەی 33یەمینی پریمەرلیگدا سەركەوتنی بەسەر یانەی لیدز یونایتد تۆماركرد.
 
لیدز لە دۆخێکی خراپدایە و لە هێڵی مەترسی پریمەرلیگە بۆ دابەزن لەو خولە كە خاوەنی 34 خاڵە لە كۆی 36 یاریی خولەكە.
 
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەگەر لیدز یونایتد لە پریمەرلیگ دابەزێت ئەگەری هەیە ڕاڤینیا ئامادەبێت بۆ جێهێشتنی یانەکە و نرخیشی 25 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
 
ڕاڤینیا لەگرێبەستەکەیدا بڕگەیەکی هەیە کە لەحاڵەتی دابەزینی تیمەکەیدا مافی جێهێشتنی یامەكەی هەیە بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش وادەکات یاریزانە بەڕازیلی لەم حاڵەتەدا یانەكەی جێبهێڵێت و ناویشی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەبەسترێتەوە.
 
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە بەرشەلۆنە بەم نرخە پێشوازی لە تەواوکردنی ڕێککەوتنەکە دەکات، چونکە دەیەوێت باڵێکی نوێ بۆ یانەكەی بگوازێتەوە، تەنانەت ئەگەر گرێبەستی عوسمان دێمبلی فەرەنسیش نوێبکرێتەوە.