لیاو مەرجی خۆی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشكەشی میلان دەكات

03:42 - 11/05/2022

4950جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

میلان بە دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی پورتوگالی ڕافایێل لیاودایە و دەیەێت ئەو یاریزانە لە دەست یانە گەورەكانی ئەوروپا بپارێزێت كە هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

لیاو یەکێکە لە یاریزانە سەرەكیەكانی یانەی میلان و لەگەڵ یانەكەش تاوەكو ئێستا و لە یارییەكانی ئەم وەرزە بە ئاستێكی بەرز دەركەوتوە.

بەپێی هەواڵێكی کۆریرێ دیلۆ سپۆرت، میلان لە هاوینی ڕابردو ئامادەیی فرۆشتنی لیاو بو ئەگەر پێشنیارێکی گونجاویان بە دەست بگەیشتایە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم وەرزە بەتەواوی هەڵوێستی یانەكەی لەسەر ئەو یاریزانە گۆڕاوە و رۆسۆنێری هیچ نیازێک نییە سازش لەسەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە بکات.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردوە كە میلان خواستێکی ڕون و ئاشکرای هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لیاو، بەڵام بڕی موچەكە بە بەربەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دەمێنێتەوە.

گرێبەستەکەی لیاو لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەر دەچێت و ئەو لە وەرزێکدا تەنیا 1.5 ملیۆن یۆرۆ موچە وەردەگرێت.

بەپێی ڕۆژنامەکە ئەو یاریزانە لاری لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە تاوەكو ساڵی 2026 یان 2027، بەڵام دەبێت 5 ملیۆن یۆرۆی وەك موچە بۆ هەر وەرزێک پێبدرێت.

میلان تاوەكو کۆتایی وەرزە چاوەڕوانی کردنەوەی ئەم فایلە دەکات بەتایبەتی کە ئێستا تەرکیزەکە بەتەواوی لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی کالچیۆیە.

نیشانەکردن

#میلان