گۆڕانكاری لە چامپیۆنز لیگدا دەكرێت

10:45 - 11/05/2022

6630جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریدا سیستەمێكی نوێ بۆ چامپیۆنزلیگ دابنێت کە لە وەرزی 2024/2025ەوە جێبەجێدەکرێت و گۆڕانگارییەكانیش بەمشێوەیە دەبێت:

یەكەم.. (36) یانە بەشداری دەکەن لە جێگەی (32) یانە.

دوەم.. قۆناغی کۆمەڵەکان نامێنێت کە بەسەر 8 گروپدا دابەش دەكران و لە جێگەی ئەوە هەمو یانەكان لە یەک کۆمەڵەدا یاری دەکەن.

سێیەم.. هەر یانەیەک 8 یاری لەو کۆمەڵەیەدا دەکات كە چوار یاریی لە یاریگای خۆیدایە و چوار یاریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی.

چوارەم.. باشترین 8 یانە لە کۆکردنەوەی خاڵدا راستەوخۆ دەگەنە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە.

پێنجەم.. تیپەکانی دیکە لە پلەی 9 تاوەکو 24 پاڵاوتن لەنێوان خۆیاندا دەکەن، کە هەردو تیپ بەریەکدەکەون، بە شێوازی چون و گەڕانەوە و بەمەش 8 یانەی دیكە بۆ قۆناغی 16 سەردەكەون.

شەشەم.. لە قۆناغی 16ەوە، پاڵەوانێتییەکە هاوشێوەی هەمان سیستەمی پێشو بەڕێوەدەچێت، كە ئەو یانانەی بەر یەكتر دەكەون یاریی چون و گەڕانەوە ئەنجام دەدەن و 8 یانە دەگاتە قۆناغی داهاتو و 8 یانەی دیكەش دەردەكرێن.

نیشانەکردن

#چامپیۆنس لیگ