خەندان سپۆرت
یاریزانى یانەى ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانى و ئەستێرەى ئۆرۆگواى لویس سوارێز پێیوایە ئەو تاکە یاریزانە لە سەرجەم یاریگاکانى جیهاندا کە ئاستی گەیشتبێتە ئاستى یاریكردنی ڕۆناڵدۆ و مێسی.
سوارێز لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى دەیلى میرۆرى بەریتانى وتى: "من تاکە یاریزانم لە ماوەى چەند ساڵى رابردودا کە بەلێهاتوى خۆم گەیشتومەتە ئەو ئاستەى کە لە رۆناڵدۆ و مێسی نزیک ببمەوەو رکابەرى ئەو دو ئەستێرەویە بکەم لە پێناو بەدەستهێنانى پێڵاوی زێڕین و بون بە باشترین گۆڵکارى ئەوروپا".
سوارێز وتیشى: "پۆشینى درێسی ژمارە نۆى یانەى بەرشەلۆنە خەونى لە مێژینەى چەندین ئەستێرەى تۆپی پێ بوەو من توانیومە ئەو درێسە بپۆشم و لەگەڵ ئەوەشدا گەورەى خۆم دەربخەم و پارێزگارى لەو ژمارەیە بکەم و بە بەرزى بهێڵمەوە".
سوارێز دوساڵ لەمەوبەر یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت و بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدردیی ئیسپانییەوە كرد و لە یەكەم وەرزیدا لەگەڵ ئەو یانەیەشدا بە ئاستێكی بەرز دەركەو نازناوی لا لیگایان بەدەستهێنا.