شکستێكی بێوێنە ڕۆناڵدۆی بێزار کردوە

02:10 - 30/04/2022

7383جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەم وەرزەدا و لە ركابەرییەكانی پریمەرلیگدا لەدۆخێكی سەختدا بوە و یانەی مانچستەر یونایتدیش یەکێک لەخراپترین وەرزەکانی لەم ساڵانەی دواییدا بەسەربردوە و لە ئێستادا شەشەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگی گرتوە و دو خاڵ لەدوای پلەی چوارەمی خولەكەوەیە.
 
لەلایەکی دیكەوە ڕۆناڵدۆ لەم وەرزەدا ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات و لە 28 یاریدا 17 گۆڵ تۆمار دەکات و بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵكاری خولەكە 5 گۆڵ لە محەممەد سەڵاحی پێشەنگەوە دورە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕۆژی شەممە بڵاویکردەوە، هێرشبەری پورتوگالی جێ پەنجەی خۆی لەسەر 30٪ ی گۆڵەکانی مان یونایتد لە خولەكە داناوە، هەرچەندە ئەو یاریزانە لە ئێستادا تەمەنی گەیشتوەتە 37 ساڵ.

ڕالف ڕانگنیک ڕاهێنەر وتی: هیچ خاڵێک نییە بۆ قسەکردن و پێشبینی کردن سەبارەت بە نزیکبونەوە لە پلەی گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکان ئێمە دەبێت واقیعی بین، تەنانەت ئەگەر ئەو 3 یارییەی ماومانە بیبەینەوە، ناتوانین هێشتا وای دابنێین بۆ ئەوەی شیاو بین بۆ گەیشتن بەو پاڵەوانێتیە.

ڕۆناڵدۆ 140 گۆڵی لە چامپیۆنس لیگدا تۆمار کرد و بو بە گۆڵکەری مێژویی خولەکە و زۆرترین گۆڵیش لە وەرزێكدا كە 17 گۆڵ بوە و زۆرترین ژمارەی تۆمارەکان لە 187 یاریدا و تاکە یاریزانێک بو کە لە سێ یاریی کۆتایی گۆڵ بکات.

ئەگەر كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەكە بمێنێتەوە، ئەوە ئەمە یەکەم جار دەبێت لە پیشەی کریستیانۆ کە لە چامپیۆنز لیگ یاری ینەكات، بە تایبەتی ئەگەر بڕیار بدات لەگەڵ شەیتانە سورەکان بمێنێتەوە، کە ڕانگنیک هێشتا ناتوانێت پشتڕاستی بکاتەوە.