خەندان سپۆرت-
وابڕیارە ئەمڕۆ یانەی بەرشلۆنە ببێتە میوانی یانەی ئۆساسۆناو یاریی هەفتەی 15ی خولەکە لەنێو یاریاگای ئال سادار ئەنجامبدەن.
یارییەکە کاتژمێر 3:00 بەهەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ناوبژیوانی یارییەکە خوان مارتینێز دەبێت و بێژەریش فەهد عتێبی دەبێت.
یانەی بەرشلۆنە خاوەنی 28 خاڵەو لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدایە، یانەی ئۆساسۆناش لە کۆتا پلەی ریزبەندییەکەدایە بە کۆکردنەوەی تەنها 7 خاڵ.
یانە کەتەلۆنییەکە پێدەچێت توڕەیی خۆی بەسەر ئەم یانە بریندارەدا بسەپێنێت، چونکە چوار یاریی لەسەر یەکی لە خولی ئیسپانیان نەبردووەتەوە کە کۆتا یارییان هەفتەی رابردوو بوو بەرانبەر یانەی ریاڵ مەدرید و بە ئەنجامی 11 یەکسانبوون.