خەندان سپۆرت-
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی ڕۆژی شەممە دەبێتە میوان لیستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو.
لیستەر لەم وەرزەدا بە حاڵەتێکی خراپدا تێپەڕدەبێت و لە 14 یاریی سەرەتادا تەنها سێ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، کلاودیۆ ڕانێری ڕاهێنەریشیان دانی بەوەدانا کە یانەکەیان لەم وەزەدا جەنگی مانەوە دەکات لە پرێمەر لیگ.
مان سیتیش کە هەفتەی ڕابردوو لە یاریگای خۆیدا بە چێڵسی یەکەمی ڕیزبەندی دۆڕا، هەوڵدەدات قەرەبووی هاندەرانی بکات، پیپ گواردیۆلاش دەزانێت هەر ئەنجامێک جگە لە سەرکەوتن، زیاتر لە یانە پێشەنگەکان دوری دەخاتەوە.
کاتژمێر: 8:30 بەکاتی کوردستان
یاریگا: ووکەرز ستادیۆم - لیستەر
ناوبژیوان: مایکڵ ئۆلیڤەر
ئایا دەزانی؟
#لیستەر سیتی هەرگیز لە یاریگای خۆیدا لە مانچستەر سیتی نەبردووەتەوە لە پرێمەر لیگ، پێنج یارییان ئەنجامداوەو سێ جار دۆڕاوەو دوو جار یەکسان بووە.
#لیستەر وەرزی ڕابردوو و بۆ یەکەم جار لەدوای وەرزی 2003-وە، سەرکەوتنیان بەسەر سیتیزندا تۆمارکرد، کاتێک لە نێو یاریگای ئیتیحاد بە ئەنجامی 1-3 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
#کلاودیۆ ڕانێری هەشت جار ڕووبەڕووی مان سیتی بووەتەوە وەکو ڕاهێنەر، حەوت یاریی بردووەتەوەو جارێک یەکسان بووە.
#مان سیتی لەدواین شەش یارییدا بەرامبەر تیپی هەڵگری نازناو، تەنها یەک جار دۆڕاوە، ئەویش بەرامبەر چێڵسی بوو ساڵی 2011.
#جیمی ڤاردی لە کۆی ٢٣ یانە کە یاریکردووە بەرامبەریان، گۆڵی لە ٢٠ یانە کردووە، بەڵام مان سیتی یەکێکە لەو سێ یانەیەی کە ڤاردی نەیتوانیوە گۆڵیان لێ بکات.
لیستەر: زیلەر، سیمپسۆن، مۆرگان، هوس، فۆچس، کینگ، ئامارتی، مەحرەز، ئەلبرایتۆن، ئۆکازاکی، ڤاردی.
مان سیتی: براڤۆ، زابالێتا، ستۆنز، کۆلارۆڤ، کلیشی، فێرناندۆ، گۆندۆگان، سیلڤا، ستێرلین، دی برۆین، ئیهیناچۆ.
