خەندان سپۆرت-
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا 'یۆفا' بڕیاریدا لەسەرەتایی وەرزی ٢٠١٨-١٩ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوە، گۆڕانکاری لە کاتی دەستپێکی یارییەکاندا بکرێت و چیتر یارییەکان کاتژمێر ١٠:٤٥ 'بەکاتی کوردستان' خولەک ئەنجام نادرێت.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە کە دەستپێکی یارییەکان لە ١٠:٤٥-وە دەگۆڕێت بۆ ٩:٠٠ و ١١:٠٠ی شەو، هاوشێوەی یارییەکانی جامی یۆرۆپا لیگ.
ئەم بڕیارەی یۆفا لە چوارچێوەی زنجیرەیەک گۆڕانکاری گەورەدا هاتووە بۆ پەرە پێدانی پاڵەوانێتییەکە.
لە هەمان وارزدا '٢٠١٨-١٩' ژمارەی یانە بەشداربووەکانی چوار خولە بەهێزەکەی ئەوروپا 'ئینگلتەرا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا' بەردەوام چوار یانە دەبێت.