فیدراسیۆنی بەرازیل ئۆفەرێك بۆ گواردیۆلا ئامادە دەکات

04:45 - 07/04/2022

5912جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بوەتە پاڵێوراوی سەرەکی بۆ ئەوەی لە دوای یارییەكانی مۆندیال ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بە وتەی ڕێکخەری گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل جونینهۆ پاولیستا ئاماژەی بەوەدا کە پێدەچێت تیتی دوای مۆندیالی 2022 بەرازیل بەجێبهێڵێت.

ئاماژەی بەوەدا کە ئێدینالدۆ ڕۆدریگێز سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل لە چاوەڕوانی ڕۆیشتنی "تیتی" بە ئاڕاستەی جیاوازدا دەڕوات و گواردیۆلا بە پەسەندترین و دیارترین کاندید دەزانێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستەڕو کە ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل لەسەر ئەو بیرۆکەیە کۆک بون کە ڕاهێنەری داهاتوی تیپی سامبا لەدەرەوەی وڵات بێت و بەڕێوەبەری ئێستای یانەی مانچستەر سیتی کاندیدێكی نمونەییە.

فیدراسیۆنی بەرازیل پێشتر گەیشتوەتە لای گواردیۆلا و دەستی کردوە بە دانوستان لەسەر گرێبەستێکی چوار وەرزی و تاكو مۆندیالی 2026 و بە موچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆ، ئێستادا پیپ موچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ لە مان سیتی وەردەگرێت.

گواردیۆلا کە گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی لە هاوینی 2023 بەسەر دەچێت، بەڵام پرسیارەکە دەمێنێتەوە کە ئایا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانە ئینگلیزییەكە جێدەهێڵێت یان بۆندەکەی لەگەڵ سیتی تەواو دەکات؟