ڤیدیۆی مەلەوانە جیاوازەکە زۆرترین بینەر لە خۆی کۆدەکاتەوە

05:48 - 05/04/2022

6891جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پیاوێکی کرواتی بەهۆی شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەیی لە ڕاگرتنی هەناسە لەژێر ئاودا، پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت و بەهۆی زۆر مانەوە، دەبێتە مایە سەرنجی بینەرەکانی.

بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەری دەیلی مەیلی بریتانی، ئەو پیاوە دەیەوێت لوتکەی جیهان بۆ خۆی بەکێش بکات و زۆرترین ماوە لەژێر ئاودا بەبێ کرداری هەناسەدان بمێنێتەوە، دوای ڕاهێنانێکی زۆر لەو بوارەدا، بۆ ماوەی 24 خولەک و 33 چرکە لەژێر ئاودا مایەوە، ئێستا یەکەمی جیهانە.

ئەو مەلەوانە ناوی بودیمێر بۆدا شۆبات-ەو تەمەنی 55 ساڵە، لێهاتویەکی کارامەی هەیە و ئەو خولەکە زۆرە لەژێر ئاودا ماوەتەوە کە تائێستا هیچ کەسێکی دیکە ئەو ژمارە پێوانەییەی بەناوی خۆیەوە تۆمارنەکردوە، ئەوەش وایکردوە کە گرتەی ڤیدیۆییەکەی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی زۆرترین هاوبەشی پێبکرێت و زۆرترین بینەری هەبێت، بەو هۆیەوە ستایشی کارەکەیان کردوە.

لەو پرۆسەیەدا کە لە یەکێک لە مەلەوانگە نێودەوڵەتیەکانی شاری سیساک لە کرواتیا ئەنجامدراوە، تێیدا چەند میدیاکارێک و تیمێکی پزیشکیش ئامادەبون بۆ ئەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ڕویدا بەفریای مەلەوانەکە بکەون، بەڵام دواجار بەسەرکەوتویی پرۆسەکەی جێبەجێکردوە.

ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەبیندرێت بودیمێری مەلەوان سەرەتا هەوڵی وەرگرتنی ئۆکسجینی زۆرتر بۆ نێو جەستەی دەدات، پاشان بەبێ ئەوەی هیچ ئامێرێکی هەناسەدانی دەستکرد بەکاربهێنێت ڕوخسار و سەری نوقمی مەلەوانگەکە دەکات و بۆ ماوەی 24 خولەک و 33 چرکە دەمێنێتەوە.

لەپێشتریشدا ناوبراو ژمارەیەکی دیکەی بەناوی خۆیەوە تۆمارکردبو کە گرتنی هەناسەی لەژێر ئاودا بۆ ماوەی 24 خولەک و 11 چرکە بوە، بەڵام هەر خۆیشی توانی ئەو ژمارەیە بیشکێنێت.

مەلەوانە تەمەن 54 ساڵەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە سەرجەم ئەو پارانەی بەهۆی شکاندنی ئەو ژمارە پێوانەییەوە دەستی دەکەوێت، لەپێناو بنیاتنانی شارەکەی تەرخانی دەکات کە لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردو بەهۆی زەمین لەرزەوە زیانی زۆری بەرکەوتوە.

نیشانەکردن

#جیهان