خەندان سپۆرت
مەسعود ئۆزێل یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یانەی فێنەرباخچەی توركی باس لە ژیانی منداڵی و ئەو نەهامەتییانە دەکات کاتێک بەسەر خۆی و خیزانەکەیدا هاتوە.
ئۆزێل بەڕەگەز کوردی باكورەو لە ئەڵمانیا لەدایکبوە، باس لەوە دەکات کاتێک منداڵ بوە هاوڕێکانی لەنێو خانوی گەوەرەو دڵگیردا ژیاون و ئەمیش لەنێو خانویەکی بچوکی ناخۆشدا، چونکە دایکی بەخێوکەریان بوەو پیشەی کارگوزار بوە، بەو هۆیەوە نەیتوانیوە بژێویەکی باشیان بۆ دابین بکات.
ناوبراو باس لەوە دەکات کە ئێستا دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر لە کۆشکێکی نایابی گرانبەهادا دەژی کە نرخەکەی بەبڕی 12 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی مەزەندە دەکرێت.
لەکۆتایی ئەو چاوپێکەوتنەی بچوکەی ماڵپەری حوڕیەتی تورکیدا ئۆزێل دەڵێت: "دایکم کارگوزاری قوتابخانە بوەو منیش بەو منداڵییە رۆژنامەم فرۆشتووە".