ڕۆناڵدۆ ڕەتیدەکاتەوە ئاهەنگ لەگەڵ پورتوگال بگێڕێت

10:17 - 30/03/2022

9469جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی مانچستەریۆنایتد ڕەتیکردەوە ئاهەنگی گەیشتنی وڵاتەکەی بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر لەگەڵ هاوڕێكانی بگێڕێت.

پورتوگال ڕۆژی سێشەممە لە کۆتا یاریی پاڵاوتنەكان لە قۆناغی پاشكۆ بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ لە مەقدۆنیای باكوری بردەوە.

بەپێی بەرنامەی کواترۆی ئیسپانیا ڕۆناڵدۆ بە بێ ئومێدییەکی زۆرەوە کۆتایی بەیارییەکە هێنا سەرەڕای ئەوەی هەڵبژاردەی پورتوگالی بۆ قەتەری 2022 لێهاتوە.

هەمان سەرچاوە ڤیدیۆیەکی ئەستێرەی پورتوگالی بڵاوکردۆتەوە کە ڕەتی دەکاتەوە ئاهەنگ بگێڕێت یان تەنانەت زەردەخەنەش لەبەردەم چاوی وێنەگرەکان بکات، چونکە لە خۆی خۆش نەبو بەهۆی ئەوەی تۆڕی گۆڵەكەی مەقدۆنیای لە یارییەکەدا نە هەژاندوە.

پیپ و دیێگۆ دالۆت كە دو یاریزانی پورتوگالن چونە لای ڕۆناڵدۆ بۆ ئەوەی هەوڵبدەن بانگهێشتی ئاهەنگەکان بکەن، بەڵام وەڵامی نەداونەتەوە.