خەندان سپۆرت
كچە مۆدێلی ئیسپانی جۆرجینا رۆدریگێز کە هاوڕێی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتدە، ژیانی "دۆن"ی لەیاریگا و بەدیاریکراویش لەماڵەوە ئاشکراکرد، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوە كە ئەو یاریزانە " گەورەترین ئیلهامیەتی بۆ هەمیشە ".
جۆرجیا کە بە رەچەڵەك ئەرژەنتینییە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هەفتەنامەی وەرزشی ئیتالی دەڵێت: " کریستیانۆ باوکێکی نایابە و نەمتوانیوە خەون بەوەوە ببینم کە هاوبەشێکی باشتر لەوم هەبێت، بەڵام هەرگیز چێشت لێنانێت، دوای ڕۆژێک لە وەرزشکردن، شایستەی ژەمە خواردنێکی زۆر باش دەبێت کە بە خۆشەویستی و چاودێری ئامادە کراوە، هەرچەندە چێشتلێنەرێکمان هەیە، بەڵام هەندێک جار نانی ئێوارە ئامادە دەکەم".
جۆرجینا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هێرشبەرەکەی مان یونایتد توانای گۆڕینی گڵۆپی ڕوناکی نییەو لەو بارەیەوە دەڵێت " ئەوە ئەرکێکی مەحاڵە بەهۆی بەرزی سەقفەکەوە، ئایا كریستیانۆ دەتوانێت گڵۆپێك بگۆڕێت كە 20 پێ لە زەوییەوە دوربێت؟".
كچە هاوڕێكەی رۆناڵدۆ وتیشی: "باشتر وایە ئەو کارە ئەنجام نەدات، دەبێت ئاگای لە خۆی بێت تا لە باشترین کاتەکانیدا بێت و من چاودێری شتەكانی دیكەی دەکەم، دڵنیابە هەمو شتێک ئاساییە، حەز دەکەم ئاگام لە ماڵ و خێزانەکەم بێت".
سەبارەت بە بەهای وەرزش بۆ ئەو وتی: "ئێمە بەشداری لە وەرزشدا دەکەین، چونکە تەنها یەک هۆڵی وەرزشمان هەیە لە ماڵەوە، زۆر شت لێوەی فێربوم".
جۆرجینا دەشڵێت: "فێرم دەکات و هانم دەدات، لە کۆتاییدا تۆ ڕەنگدانەوەی ئەوەی کە دەیبینیت، منیش دەیبینم ! من پێش ئەو وەرزشەو تەندروست بوم، بەڵام لەگەڵ ئەودا هەست بە باشتری دەکەم، ئەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆیە و دوای هەمو شتێک ئیلهامی منە".
ڕۆناڵدۆی 37 ساڵ لە 2016ەوە لە پەیوەندیەکی خۆشەویستی دایە لەگەڵ جۆرجینا کە تەمەنی 28 ساڵە و کچێکی ساوایان بەناوی ئالانا مارتینا بوە.
ڕۆناڵدۆ کوڕێكی تەمەن 11 ساڵی هەیە، ناوی کریستیانۆ جونیۆرە و لە حوزەیرانی 2017 شدا دوانەیەكی لە دایکێکی نەناسراو هێنایە دنیاوە بە ناوەكانی ئیڤا و ماتیۆ.