ڤیدیۆ.. یاریزانێك بەهۆی قوربانیدانی باوكییەوە لە مردن ڕزگاری دەبێت

05:08 - 09/03/2022

8456جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەیەکێک لە فێستیڤاڵەکانی زۆرانبازی گا، باوکێک خۆی دەکاتە قەڵغان و کوڕە یاریزانەکەی لە مردنێکی مسۆگەر بەهۆی هێرشی گاوە رزگارکرد.

کۆدی هۆکس، یاریزانێکی تەمەن 18ساڵی شەڕە گایە، لەچەند رۆژی رابردودا لەکاتی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵێکی زۆرانبای گادا، لەسەرەتای چونە نێومەیدانی یارییەکەوە لەسەر پشتی گایەکی توڕە کەوتە خوارەوە و بەهۆی کەمی مەودای نێوانیان لەگەڵ گایەکەدا هیچ بوارێکی نەمابو تا خۆی لە هێرشی گایەکە رزگاربکات.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، باوکی یاریزانەکە بەشێوەیەکی زۆر خێرا خۆی هەڵدەداتە ناو مەیدانەکە و خۆی دەدات بەسەر کوڕەکەیدا و دەبێتە قەڵغان بۆی.

وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت باوکەکە دەتوانێت کوڕەکەی لە مردنێکی مسۆگەر بپارێزێت.

ساڵانە لەبەشێک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین، فێستیڤاڵی تایبەت بە زۆرانبازی گا بەڕێوەدەچێت و چەندین یاریزانی ناسراو بەشداری تێدا دەکەن.

فێستیڤاڵەکە بە فێستیڤاڵێکی ترسناک ناسراوە و ساڵانە ژمارەیەک لە یاریزانەکان بەهۆی برینداربون دەگەیەندرێنە نەخۆشخانە و تائێستا چەندین حاڵەتی مردنیش بەهۆی هێرشی گایە توڕەکانەوە  لەناو گۆڕەپانەكاندا تۆمارکراوە.

نیشانەکردن

#جیهان