حەبیب: كریستیانۆ لە داهاتوی كوڕەكەی دەترسێت

05:46 - 08/03/2022

8110جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

حەبیب نۆرماگۆمیدۆڤ پاڵەوانی پێشوی یارییەكانی هونەری جەنگی تێکەڵاو باسی لە هاوڕێیەتی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کردو بەراوردێک لەنێوان رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دەكات.

حەبیب لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ لەو لێدوانانەی کەناڵی "matchtv"ی وەرزشی ڕووسیای یوئێن وتی: "ئێمە بەردەوام نامە بۆ یەکتری دەنێرین و پەیوەندیەكی باشمان هەیە، کاتێک کە یەکمان ناسی گفتوگۆمان كرد لەبارەی چۆنیەتی بەهێزكردنی خودی".

حەبیب وتیشی: "ڕۆناڵدۆ پێی گوتم حەز دەکات (کریستیانۆ جونیور)ی ببێتە یاریزانێكی ژمارە یەك لە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ترسی هەیە ئەوە ڕو نەدات، چونكە ئەمە بەستراوەتەوە بە نەبونی پاڵنەری خودی کوڕەكەیەوە".

ئەو یاریزانە وتیشی: "کاتێک ئەستێرەی پورتوگالی تەمەنی 10 ساڵ بو، خەونی بە بەدەستهێنانی پێڵاوی سادەوە دەبینی بۆ یاری تۆپی پێ، بەپێچەوانەی کوڕییەوە کە لەئێستادا ژیانێکی خۆش و شاهانە دەژی".

حەبیب وتیشی: "جۆنیۆری کوڕی هەمو شتێکی هەیە، بەو هۆیە لەوانەیە پاڵنەری کەم بێت کاتێک برسیت شتێکت هەیە بۆ شەڕ کردن، بەڵام کاتێک هەمو شتێکت هەیە، زەحمەتە پاڵنەرێكی بەهێزت هەبێت".

لەسەر باشترینەکانی نێوان ڕۆناڵدۆ و میسی و ئیبراهیمۆڤیچ ، حەبیب وتی: " پێموایە کریستیانۆ یەکەم، زلاتان بە شێوەی خۆی هەروەها خاوەنی یارییەکی زۆر باشە، بەڵام پێم وایە میسی لە پلەی دوەم بێت بێ گومان".

حەبیب وتیشی: پەیوەندی بەردەوامم هەیە لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچدا.

حەبیبی تەمەن 33 ساڵ پاش شکسپێهێنانی جەستن گەیتجی ئەمریکی لە 24ی ئۆکتۆبەردا لەئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات لەیو پی سی 254دا، 29یەمین سەرکەوتنی لەپیشە پیشەییەکەیدا بەدەستهێنا  بەبێ ئەوەی شکستی هەبێت و دواتر وازی لە یاریكردن هێنا.