خەندان سپۆرت
ڕۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا باس لە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەكات بۆ یارییەكانی پاشكۆی پاڵاوتنی مۆندیال و دەڵێت پشت بەو یاریزانانە دەبەستم كە لە پێناو بەرگریكردن لە درێسی هەڵبژاردەی ئازۆری دەجەنگن.
مانچینی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لاگازیتا دیللۆ سپۆرت وتی: " هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئامادەیە بۆ هەر سیناریۆیەك كە ڕوبەروی بێتەوە پێش یارییەكانی پپاڵاوتنەكانی پاشكۆی مۆندیال".
ئەو راهێنەرە وتیشی بە شێوەیەكی زۆرباش ئاستی هەڵبژاردەكە گەشی كردوە و تواناكانمان بەرەو پێش چوە، لە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپاش توانیمان وێنەی راستەقینەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پیشان بدەین و بە ئاستێكی بەرز دەربكەوین.
سەبارەت بە دیاریكردنی پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ یارییەكانی پاشكری پاڵاوتنەكانی مۆندیال، ئەو راهێنەرە وتی: "بە شێوەیەكی رێژەی و لە مێشكی خۆمدا تا ڕادەیەك پێكهاتەی هەڵبژاردەكەم دیاریكردوە، بەڵام دەبێت ئەم چەند رۆژەی لەبەردەستمانە بە تێبینی زیاترەوە بۆ یاریزانەكان بڕوانین و پاشان پێكهاتەكە دیاریدەكەین.