خەندان سپۆرت
لۆتەر ماتیۆس ئەفسانەی پێشوی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن مونشن دوپاتی کردەوە کە ڕۆبێررت لیڤاندۆڤسکی لە کەریم بەنزێما یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و لویس سوارێز یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید باشترە.
لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی، ماتیۆس وتی: "بەڕای من لیڤاندۆڤسکی باشترین هێرشبەری ژمارە نۆیە، ئەو زۆر لەپێش کریم بەنزیما و لویس سوارێزەوەیە".
وتیشی: "لیڤاندۆڤسکی گۆڵی زۆر دەکات، هەروەها نیشانەشکێنێکی زۆر باشە، لە شوێنی زۆر یاریگادا یاریی دەکات و زیاتر خۆی ماندو دەکات".
ماتیۆس ئاماژەی بەوەشکرد، لیڤاندۆڤسکی بە قاچی ڕاست و چەپ و لێدانی سەر گۆڵ دەکات، هەروەها گۆڵێش دروست دەکات، سوارێز یاریزانێکی ئاساییە، بەڵام لیڤا بە تێگەیشتنی تۆپی پێیوە لە دایکبوە و لە جێگەیەی خۆیدا بێ ركابەرەو و لەگەڵ ئەوەشدا ململانێ لەگەڵ مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكات.