مۆرینیۆ: لە دوای پێلێ، نەیمار باشترینی بەرازیل نییە

05:22 - 24/02/2022

3585جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی لەبارەی باشترین یاریزانی بەرازیل دوای پێلێ، قسەی خۆی كرد و پێی وایە نەیمار نەیتوانیوە ببێتە باشترین یاریزان دوای سەردەمی ئەو ئەستێرەیە وەك ئەوەی لە ئێستادا لە ڕاگەیاندنە بەرازیلییەكانەوە باسی لێوە دەكرێت.

مۆرینیۆ لە لێدوانێكیدا وتی: "نەیمار باشترین یاریزانی بەرازیل نییە دوای پێلێ، چونكە پێش نەیمار، ڕۆناڵدۆ و ڕیڤاڵدۆ زۆرینەی نازناوەكانیان لەگەڵ یانەكانیان و هەڵبژاردەكەیان بەدەستهێناوە كە تا ئێستا ئەمەمان لە نیمار نەبینیوە".

ئەو ڕاهێنەرە وتیشی: "نەیمار یاریزانێكی بەتوانایەو كەس نكوڵی لە ئاستی بەرزی ئەو یاریزانە ناكات، چونكە لە ئەوروپا لەگەڵ ئەو یانانەی یاریی بۆ كردون چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، بەڵام نابێ ئەوەمان لە یاد بچێت كە رۆناڵدۆ و ڕیڤاڵدۆ باشترین یاریزانی سەردەمی خۆیان بون و بەڕای من تەنها ئەو ئەستێرانە باشترینی بەرازیل بون دوای پێلێ".

نیشانەکردن

#مۆرینیۆ